٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرچاوەیەک: بە دامەزراندنی کارگەی ریسایکلین، کێشەی زبڵ و خاشاکی ھەولێر چارە دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

 
هەولێر-KDP.info-  بڕیار وایە، بە دامەزراندنی کارگەیەکی ریسایکلین لە ناوچەی کانی قرژاڵەی شاری ھەولێر، کێشەی زبڵ و خاشاکی هەولێر بە تەواوی چارە بکرێت، سەرچاویەکیش زانیارییەکانی پشتڕاست کردەوە و گوتی، لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەو کێشەیە بە تەواوی چارە دەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، بڕیارە کارگەیەکی ریسایکلین لە ناوچەی کانی قڕژاڵەی نزیک شاری ھەولێر دابمەزرێت، کارگەکە دووبارە ئەو زبڵ و خاشاکە بۆ مەبەستی دیکە سوودی لێوەردەگیریت.

سەرچاوەکەی وەزارەتی شارەوانی کە نەیویست ناوی ببرێت، ئاماژەیشی دا، کە ساڵانێکە بەھۆی زۆری زبڵ و خاشاکێکی زۆرەوە دانیشتوانی رۆژئاوای شاری ھەولێر ھەراسان بوون، وەزارەتیش دەمێکە دەستی کردووە بە ھەنگاوەکانی چارەکردن، بەڵام ڕێچارەکانی پێشوو کاتی بوون، "بە دامەزراندنی کارگەی ریسایکلین کێشەکە بە یەکجاری بنەبڕ دەکرێت؛ ئیدی شتێک بە ناوی فڕێدان و لەنێوبردنی زبڵ و خاشاک بەو شێوازەی پێشوو نامێنێ."

قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار