كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مان و حكوومه‌ت دواخرا

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى یاسایى له په‌رله‌مانى كوردستان دەڵێ، كۆبوونه‌وه‌ى چاوەڕوانکراوی ئه‌مڕۆى پەرله‌مان و حكوومه‌ت بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى پرۆژه‌یاساى چاكسازى بۆ كاتێكى نادیار دواخرا.
بڕیار بوو سەرۆكایەتیی پەرلەمان و هەردوو لیژنەی یاسایی و دارایی لەگەڵ وەزیرانی دارایی، ناوخۆ، خوێندنی باڵا و تەندروستیدا كۆ ببنەوە بەمەبەستی روونكردنەوە لەسەر پڕۆژەیاسای چاكسازی.
بەڵام شوان شێخ ئه‌حمه‌د، بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى گوت، ئاگادار کراونەتەوە کە كه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ناكرێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى یاسایى له په‌رله‌مانى كوردستان له‌باره‌ى كاتى كۆبوونه‌وه‌كه گوتیشی، بۆ كاتێكى نادیار دواخراوه.
پرۆژەیاسای چاکسازی لە خانەنشینی و مووچە و دەرماڵە كه لە 24 ماددە پێکهاتووە، رۆژى پێنجشەممە (3-1- 2018) له‌لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه ڕەوانەی پەرلەمانى كوردستان کرا و، لە پەرلەمانیش ڕۆژی 28ی مانگى شوباتی ڕابردوو پەسه‌ند كرا، به‌ڵام به‌هۆی هەبوونی سەرنج و ناڕه‌زایه‌تییه‌وه، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان له‌سه‌ر داواكاریی فراكسیۆنه‌كان له 4ـی مانگى ئادارى ڕابردوو یاساكەی گه‌ڕانده‌وه هۆڵی په‌رله‌مان و ئاراسته‌ى لیژنه‌ى یاسایى و دارایى كرایه‌وه بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى.
نه‌شوان به‌رزنجى




