گۆڕانکاری لە پۆستە ئیدارییەکانی دهۆكدا دەکرێ

دهۆك-KDP.info- سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دهۆك دەڵێ، بۆ گۆڕانكاری له كۆمه‌ڵێك پۆستی ئیداریدا ئه‌نجوومه‌نەکەیان كۆ دەبێتەوە و ده‌نگ بۆ كاندیدی نوێ ده‌دات.
به‌پێی یاسای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان هه‌ر كه‌سێك ماوه‌ی چوار ساڵ له پۆستێكی ئیداریدا بێت، پێویسته بگۆڕدرێت و له سنووری پارێزگای دهۆكیش، چەند کەسێک چوار ساڵەکەیان ته‌واو كردووه، بۆیه بڕیاره گۆڕانكاری له‌و پۆستانه‌دا بكرێت و كه‌سانی دیکە لە شوێنەکەیان دابنرێن.
له‌لایه‌ن پارێزگای دهۆكەوە نووسراوێك ئاراستەی ئەنجوومەنی پارێزگاکە کراوە بۆ گۆڕینی ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئیداری، کە بریتین لە جێگری پارێزگاری دهۆك، به‌رێوبه‌ری گشتیی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، به‌رێوبه‌ری گشتیی په‌روه‌رده، به‌رێوبه‌ری گشتیی وه‌به‌رهێنان، به‌رێوبه‌ری گشتیی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌رۆكی شاره‌وانییه‌كان.
لەوبارەوە فه‌هیم عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دهۆك، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "هه‌ر یه‌كه له‌وانه كاندیدیان بۆ دیاری كراوه و بڕیاره له دوو رۆژی داهاتوودا ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا كۆ بێته‌وه و دەنگ لەسەر ئه‌و پۆستانه بدات و په‌سه‌ندی بكات."
گوتیشی، "جگه له‌و پۆستانه‌ی دراون به یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، گۆڕانكاری له كۆمه‌ڵێك پۆستی دیكەدا ده‌كرێت و پرۆسه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت، هەڵبەتە ئه‌وانه‌ی كه چوار ساڵ زیاتره له پۆسته‌كاندا به‌رده‌وامن، چونكه به‌پێی یاسای پارێزگاكان پێویسته چوار ساڵ جارێك گۆڕانكاری تێدا بكرێت و ئێمه به‌پێی ئه‌ویاسایه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین."
بڵند ئیبراهیم




