سبه‌ی بانگەشەی ھەڵبژاردن لە هه‌رێمی كوردستان دەست پێدەكات

هه‌ولێر-KDP.info- ئەمڕۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له عێراق ده‌ستی پێكرد و سبەی یەكشەممەش بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێده‌كات، ئه‌مه‌ش به هۆی ساڵوه‌گه‌ری كاره‌ساتی ئه‌نفال كه ده‌كه‌وێته رۆژی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه.
سه‌رۆكی بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ریاز به‌دران ئاشكرای ده‌كات: "ئەمڕۆ به فه‌رمی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ست پێده‌كات و 24 سه‌عات پێش ده‌ستپێكردنی واده‌ی ده‌نگدانیش بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن كۆتایی دێت".
ریاز به‌دران، داواشی له لایه‌نه سیاسیه‌كان كرد، پابه‌ندی رێنماییەكانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بن.
له هه‌رێمی كوردستان 15 ئەم مانگە، واتا سبەی یەكشەممە بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ست پێده‌كات، ئه‌مه‌ش به هۆی ساڵوه‌گه‌ری كاره‌ساتی ئه‌نفال كه ده‌كه‌وێته رۆژی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه.
بڕیاره 12/5/2018 هه‌ڵبژاردن بۆ خولی چواره‌می ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئه‌نجام بدرێت.




