له سنووری قەزای مێرگەسۆر، ٣ بهنداو دروست دەکرێن

دهۆک-KDP.info- بڕیارە سێ بەنداو لە سنووری قەزای مێرگەسۆر دروست بکرێن، قایمقامی قەزای مێرگەسۆر دهڵێ، شوێنی دروستکردنی بەنداوەکان دیاری کراون و، کاریگەرییان لەسەر بوژانەوەی ژێرخانی ئابووریی ناوچەکە دەبێت.
غەفوور مەلائەحمەد، قایمقامی قەزای مێرگەسۆر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، بڕیارە سێ بەنداو لە سنووری ئیدارەی قەزای مێرگەسۆر دروست بکرێن، بۆ ئهمهش پڕۆژەکان پەسەند کراون، بهڵام هێشتا دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی دروستکردنی بەنداوەکان نەکراوە، تەنیا ئەو شوێنانە دیاری کراون کە گونجاون.
یەکێک لە بەنداوەکان لە ماوان، یەکێکیش لە ھەزیر و یەکێکی دیکەش لەسەر رووی شین لە ناوچەی مزووری باڵا دروست دەکرێت و، قایمقامی مێرگەسۆر جهخت دهكاتهوه كه ھەرسێ شوێن گونجاون بۆ گلدانەوەی ئاو و دروستکردنی بەنداو.
لە لێدوانێکی پێشووتردا محەممەد ئەمین فارس، بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێم بە مالپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاندبوو، لە دروستکردنی ژمارەیەک بەنداو وڵاتی تورکیا ھاوکاریی ھەرێمی کوردستان دەکات، چونکە ئەو سنوورانە نزیکن لە وڵاتی تورکیاوه و کاریگەری بۆ ھەردوو لا دەبێت.
وهك غەفوور مەلائەحمەدیش دهڵێ، ئەگەر ھەرسێ بەنداوەکە دورست بکرێن، ئەوا بێگومان کاریگەرییان دەبێت لەسەر بوژانەوەی ژێرخانی ناوچەی مێرگەسۆر، چونکە لە ڕووی ئابوورییەوە بەنداو تایبەتمەندیی خۆی ھەیە، لەوانە زیادبوونی رێژەی ئاوی ژێر زەوی و بەرھەمھێنانی وزەی کارەبا و کشتوکال و بەرھەمی ماسی.
قائید میرۆ




