مەسعوود تەک: بارزانی جەختی لە یەکڕیزی کردەوە

دهۆک-KDP.info- سەرۆکی پارتی سۆسیالیستی کوردستان ڕایگەیاند، کۆبوونەوەمان لەگەڵ سەرۆک بارزانی زۆر ئەڕێنی بووە و لەسەر زۆر تەوەر قسەمان کرد.
دوێنێ، چوارشهممه 11ی 4ی 2018 له سهلاحهددین، سهرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازیی له مهسعوود تهك، سهرۆكی پارتی سۆسیالیستی كوردستان كرد.
مەسعوود تەک، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "کۆبوونەوەمان لەگەڵ سەرۆک بارزانی ئەرێنی بوو و بارزانی پشتگیریی تەواوی خۆی بۆ ئێمە لە باکووری کوردستان دەربڕێ."
سهرۆكی پارتی سۆسیالیستی كوردستان ڕوونیشی کردەوە: "ساڵی دابێ سێ هەڵبژاردن لە تورکیا ئەنجامدەدرێ و، بارزانی جەختی لە یەکڕیزی کورد کرد لە باکووری کوردستان و بە پێویستی زانی کە کورد لە هەموو پارچەیەک یەکهەڵوێست بێت."
كــاروان بـــاعەدری




