نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا هه‌ماهه‌نگیی لایه‌نه‌كان له دژی توندوتیژی دووپات ده‌كه‌نه‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- له دیداری نێوانیاندا، پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه به گشتی و به‌تایبه‌تی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و به‌ره‌وپێشوه‌چوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا خرایه به‌ر باس و، هاوكات نێچیرڤان بارزانی و كۆنسووڵی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێویستیی هه‌ماهه‌نگییه‌كی باشتر له‌نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كاندا بۆ ڕێگریكردن له توندوتیژی.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 10/4/2018، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق كرد كه كین گرۆس كۆنسووڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر و شاندێكی دیپلۆماسی، یاوه‌رییان ده‌كرد.
له دیدارێكدا كه قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، سیلیمان پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆی پێشكه‌ش به سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانیـی برایان، دواتر باسی له پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه به گشتی و به‌تایبه‌تی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و به‌ره‌وپێشوه‌چوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا كرد و له‌مباره‌یه‌وه ده‌ستخۆشی له هه‌ردوولا كرد بۆ ئه‌و دیالۆگه‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی سه‌ردان و پێشكه‌شكردنی پرسه و سه‌ره‌خۆشی له سیلیمان و شاندی یاوه‌ری كرد، هه‌روه‌ها سوپاسی كردن بۆ پشتگیكردن له دروستبوونی ئه‌و دیالۆگه‌ی ئێستا له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش و توندوتیژی كرا و، له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا له‌سه‌ر پێویستیی هه‌ماهه‌نگییه‌كی باشتر له‌نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كاندا بۆ ڕێگریكردن له توندوتیژی، هاوڕا بوون.
تاووتوكردنی چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به ناوچه‌كه و ئاڵوگۆڕكردنی بیروبۆچوون له‌باره‌یانه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.




