٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

په‌رله‌مان له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای چاكسازییەوە حكوومه‌ت بانگهێشت ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكی فركسیۆنی پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمانی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان گوتی، له ‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا نه‌توانرا هیچ واده‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دیاری بكرێت بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاسای چاكسازی له‌ بواری مووچه‌ و خانه‌نشینیدا، بۆیه‌ بڕیاردرا حكوومه‌ت بانگهێشتی په‌رله‌مان بكرێت و ڕای ئه‌وان وه‌رگرن.

به‌ پێی پڕۆژه‌یاسای چاكسازی له ‌بواری خانه‌نشینی و مووچه‌دا ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ بكرێت نزیكه‌ی 100 ملیار دینار بۆ حكوومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ئه‌وكات حكوومه‌ت ده‌توانێ پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ به‌ یه‌كجاری لابه‌رێت و نزیكه‌ی100 هه‌زار خانه‌نشینیش، كه‌ مووچه‌یان له ‌نێوان 100 بۆ200 هه‌زار دیناردایە، مووچه‌کەیان بۆ 300 هه‌زار دینار زیاد ده‌كرێت، جگه ‌له‌وه‌ش، دوو مووچەیی‌ و ئه‌وانه‌ی به‌ نایاسایی مووچه‌ وه‌رده‌گرن نامێنێت و ئه‌و كێشه‌یه‌ش چاره‌ ده‌كرێت.

محه‌مه‌د ئیلخانی، سه‌رۆكی فركسیۆنی پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمانی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و فراكسیۆنه‌كان ڕاوێژكاری بوو، زیاتر له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای چاكسازی له ‌بواری مووچه‌ و خانه‌نشینیدا و بۆ گفتوگۆی زیاتر له‌باره‌ی خانه‌نشینی و ده‌رماڵه‌كانەوە كرا و هه‌ندێك فراكسیۆن داوایان كرد، كه‌ خانه‌نشینی هاوتای خانه‌نشینیی به‌غدا بكرێت، بۆیه‌ په‌رله‌مانیش بڕیاری دا، حكوومه‌ت بانگهێشت بكات و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ‌به‌ ئاماده‌بوونی حكوومه‌ت و لیژنه‌ی یاسایی و دارایی ئه‌نجام بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ڕوونكردنه‌وه‌ بدرێت له ‌لایه‌ن حكوومه‌ت و ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتن كرا واده‌یه‌ك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نائاساییی په‌رله‌مان دیاری ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاساكه‌ هه‌موار بكرێته‌وه‌."

محه‌مه‌د ئیلخانی گوتیشی: "ئه‌گه‌ر هه‌ندێك لایه‌نیش ویستیان ئه‌و پرسه‌ بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و موزایه‌ده‌ی سیاسی به‌كار بێنن، ئه‌وكات دوا ده‌خرێت بۆ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان، چونكه‌ ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ پێویستی به‌ ته‌وافق هه‌یه‌."

 

بڵند ئیبراهیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار