مالكى سه‌ره‌خۆشى له نێچیرڤان بارزانى ده‌كات

هەولێر-KDP.info- نووری مالکی جێگری سەرۆککۆماری عێراقی فیدراڵ لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشیی لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی کوردستان کرد.
به‌بۆنه‌ى كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانى ـ یه‌وه، د. نوورى ئه‌لمالكى، جێگرى سه‌ركۆمارى عێراقى فیدراڵ له پێوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا سه‌رخۆشى له نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، كرد.
ئه‌لمالكى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٨/٤/٢٠١٨ له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یدا، هاوخه‌مى و هاده‌ردیى خۆى بۆ كۆچى ناواده‌ى خوالێخۆشبوو، له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى و خانه‌واده‌ى بارزانى ده‌ربڕى و هیواى خواست ئه‌مه دوایین خه‌م و كۆستى به‌ڕێزیان و خانه‌واده‌كه‌یان بێت و خواى گه‌وره خوالێخۆشبوو به دلۆڤانى و به‌هه‌شتى خۆى شاد بكات.
لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى، بۆ سه‌ره‌خۆشى و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ى، سوپاس و پێزانینى خۆى بۆ به‌ڕێز د. نوورى ئه‌لمالكى، جێگرى سه‌ركۆمارى عێراقى فیدراڵ ده‌ربڕى.




