٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری دەرەوەی ئوردن، سەرەخۆشی لە نێچیرڤان بارزانی دەكات

سەرچاوە: KDP.info

 

ئوردن-KDP.info- ئەیمەن ئەلسەفەدی، وەزیری دەرەوە و كاروباری ئاوارەكانی شانشینی ئوردنیی هاشمی، لە پەیامێكی هاوخەمیدا بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی، پرسە و سەرەخۆشی لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان كرد، ئەمە دەقەكەیەتی:

بەڕێز جەنابی نێچیرڤان بارزانی

سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان – عێراق

جەنابی برای ئازیز

سڵاوێكی گەرم

بە خەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی برای خوالێخۆشبووتان، بە ئیزنی خودا، بەڕێز دلۆڤان ئـیدریس مستەفا بارزانیم پێگەیشت كە لە 2ی نیسانی 2018دا كۆچی دوایی كرد.

لێرەدا ڕێگەم بدەن ڕاستگۆترین هەستی هاوسۆزی و سەرخۆشیی خۆم بە بۆنەی كۆچی دواییی برای خوالێخۆشبووتان دەرببڕم، تكاكارم لە خوای گەورە بیخاتە بەر دلۆڤانیی خۆیەوە.

لە كاتێكدا كە هاوخەمتانین لەم كۆستە مەزنەدا، ڕووی نزامان لە خوای بەتوانا دەكەین و داوای لێ دەكەین بتانپارێزێ و خۆڕاگری و ئارامی و دڵنەواییتان پێ ببەخشێ.

 

انا لله وانا إلیە راجعون

 

ئەیمەن ئەلسەفەدی

وەزیری دەرەوە و كاروباری ئاوارەكان

شانشینی ئوردنیی هاشمی

نیسانی 2018

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار