به هۆی هاتنی شاندی پهرلهمانی عێراقهوه، كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان دواخرا

هەولێر-KDP.info- پەرلەمانتارێكی پارتی رایدەگەیێنێت، كۆبوونەوەكەیان لە بارەی پڕۆژەیاسای چاكسازیی مووچە و دەرماڵەوە، بۆ سێشەممە دوا خرا.
فرسەت سۆفی، لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگەیاند، كۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ رۆژی سێشەممە دوا خراوە.
سۆفی، هۆكاری دواخستنی كۆبوونەوەكەیشی بۆ سەردانی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گێڕایەوە، كە بڕیارە ئەمڕۆ سەردانی شاری هەولێر بكات و لەگەڵ جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كۆ ببێتەوە، هاوكات سكرتێری پەرلەمان، بێگەرد تاڵەبانییش لە سلێمانی لەگەڵ شاندی هەدەپەدایە، كە ماوەی چەند رۆژێكە سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە.
خێڵان بەختیار




