ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی له عێراق، سه‌ره‌خۆشی له نێچیرڤان بارزانی ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 7/4/2018، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی له عێراق به سه‌رۆكایه‌تیی شێخ محه‌ممه‌د ته‌قی ئه‌لمه‌ولا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی و ئه‌ندامێتیی محه‌ممه‌د ئه‌لهاشمی و عه‌لی غه‌بان هاشم كرد.
له دیدارێكدا شاندی میوان پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆیان و ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی له عێراق پێشكه‌ش به سه‌رۆكوه‌زیران كرد به‌بۆنه‌ی كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانیی برایان و، هاوخه‌می و هاوده‌ردیی خۆیان بۆ ئه‌و كۆسته‌ی به‌ڕێزیان و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌ربڕی و هیوایان خواست خوای گه‌وره خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شت شاد بكات.
له به‌رامبه‌ردا نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئه‌م سه‌ردانه و پرسه و سه‌ره‌خۆشییان بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو برایان، پێشكه‌ش به شاندی میوان كرد.
تاووتوكردنی دۆخی سیاسیی عێراق و چه‌ند بابه‌تێگی په‌یوه‌ست به ناوچه‌كه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.




