باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له عێراق سه‌ره‌خۆشی له نێچیرڤان بارزانی ڕاده‌گه‌یه‌نێت

هه‌ولێر-KDP.info- رامۆن بلۆکوا باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق، له په‌یامێكی پرسه و سه‌ره‌خۆشیدا بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی، هاوخه‌می و هاوده‌ردیی خۆی بۆ نێچیرڤان بارزانی ده‌ربڕی، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بەڕێز جەنابی نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان
هەولێر
بەڕێز بارزانی
بە بیستنی هەواڵی کۆچی دواییی بەڕێز دلۆڤان بارزانی زۆر خەمبار بووم. دەمەوێ هاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆم بە جەنابتان و خانەوادەی بەڕێز دلۆڤان بارزانی رابگەیەنم بەهۆی گیان لەدەستدانییەوە.
دڵنیام ئەو بە هۆی ئەرشیفکردنی ڕووداو و بەسەرهاتەکانی شۆڕشی کوردەوە، هەروەها بە خزمەتەکانیشی وەک نوێنەری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری کۆمەڵایەتی، هه‌میشه له‌یاد ده‌مێنێته‌وه.
لەگەڵ هاوسۆزیی قووڵم
رامۆن بلۆکوا
باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق
٤ ی نیسان ۲٠۱۸




