نوێنه‌ری ی‌و ئێن ئێچ سی ئاڕ له عێراق سه‌ره‌خۆشی له نێچیرڤان بارزانی ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- نوێنه‌ری UNHCR له عێراق، له په‌یامێكی سه‌رهخۆشیدا بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی، پرسه و سه‌ره‌خۆشی له نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
سەرەخۆشی بۆ جەنابی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان
نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆمیسیاری باڵای کاروباری پەنابەران لە کۆماری عێراق، دەیەوێ ڕێز و پێزانینی خۆی بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەرببڕێت بۆ هاوکاریکردنی ئەو کەسانەی کە بۆ ئاژانسی باڵای کاروباری پەنابەران جێی نیگەرانین.
ئاژانسی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، خەمبار بووە بە بیستنی هەواڵی کۆچی دواییی بەڕێز دلۆڤان ئیدریس بارزانی، برای سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان - عێراق بەڕێز نێچیرڤان بارزانی.
بەم بۆنە ناخۆشەوە، دەمەوێ هاوخەمیی قووڵی خۆم و هاوکارانم بە جەنابی سەرۆک وەزیران و خانەوادەی بارزانی ڕابگەیەنم.
تکایە جەنابت ئەوپەڕی رێزم قبووڵ بکە
برونۆ گیدۆ
نوێنەری UNHCR لە عێراق
ئاژانسی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران
۲نیسان 2018




