باڵیۆزی ئه‌رمینیا له عێراق سه‌ره‌خۆشی له نێچیرڤان بارزانی ده‌كات

هولیر-KDP.info- كارین گریگۆریان باڵیۆزی كۆماری ئه‌رمینیا له عێراق، له په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشیدا بۆ كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی، پرسه و سه‌ره‌خۆشی له نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
جەنابی نێچیرڤان بارزانی،
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
به‌ناوی خۆم و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌رمینیا له عێراق، ده‌مه‌وێت سەرەخۆشیی قووڵی خۆمت پێرابگه‌یه‌نم بۆ كۆچی دواییی برای خۆشه‌ویستت به‌ڕێز دلوڤان بارزانی. په‌ژاره‌ی قووڵی خۆمان بۆ جه‌نابت و خیزانه‌كه‌ت و خزمانت ده‌رده‌بڕم.
ڕۆحی شاد بێت
كارین گریگۆریان
باڵیۆزی ئه‌رمینا له عێراق
5/4/2018




