مه‌كگۆرك سه‌ره‌خۆشى له نێچیرڤان بارزانى ده‌كات

هه‌ولیر-KDP.info- به‌بۆنه‌ى كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانیى برایانه‌وه، برێت مه‌كگۆرك نێرده‌ى تایبه‌تى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش، له په‌یامێكدا سه‌ره‌خۆشى له نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كرد.
مه‌كگۆرك، وێڕاى ده‌ربڕینى هاوده‌ردى و هاوخه‌میى قووڵى خۆى بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو، هیواى خواست ئه‌مه دوایین خه‌مى نێچیرڤان بارزانى و خانه‌واده‌ى بارزانى بێت و خواى گه‌وره له‌م كات و ساته سه‌خته‌دا هێز و توانایان پێ ببه‌خشێت.




