خه‌لیلزاد سه‌ره‌خۆشى له نێچیرڤان بارزانى ده‌كات

هه‌ولیر-KDP.info- له په‌یامێكى سه‌ره‌خۆشیدا بۆ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، زاڵماى خه‌لیلزاد باڵیۆزى پێشووترى ئه‌مه‌ریكا له عێراق و له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانى، سه‌ره‌خۆشى له نێچیرڤان بارزانى كرد.
له په‌یامه‌كه‌دا خه‌لیلزاد هاوخه‌مى و هاوده‌ردیى خۆى له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى و خانه‌واده‌ى بارزانى ده‌ربڕى و هیواى خواست، ئه‌مه دوایین خه‌م و كۆستى به‌ڕێزیان و خانه‌واده‌كه‌یان بێت و خواى گه‌وره خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتى خۆى شاد بكات.




