باڵیۆزخانه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ره‌خۆشی له نێچیرڤان بارزانی ده‌كات

هەولێر-KDP.info- باڵیۆزخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له به‌غدا بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی، په‌یامێكی پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی كرد، تیایدا دەڵێت:
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌ڵمانیای فیدراڵ به خه‌م و په‌ژاره‌یه‌کی قووڵه‌وه هه‌واڵی کۆچکردنی برای به‌ڕێزتان دلۆڤان ئیدریس بارزانی پێگه‌یشت. له‌م کۆسته گه‌وره‌یه‌دا هاوبه‌شی خه‌م و دڵته‌نگیتانین.
تکایه هاوخه‌میی قووڵمان قبووڵ بکه‌ن، دڵمان لای به‌ڕێزتان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌که‌یه‌تی له‌م سات و كاته سه‌خته‌دا.




