باڵیۆزی كۆریای باشوور، سەرەخۆشی لە نێچیرڤان بارزانی دەكات

بە بۆنەی كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانییەوە، لە پەیامێكدا (سۆنگ ونگ ویوب) باڵیۆزی كۆریای باشوور لە بەغدا، پرسە و سەرەخۆشی لە (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان كرد، ئەمە دەقەكەیەتی:
باڵیۆزخانەی كۆماری كۆریای باشوور
بەڕێز جەنابی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان
زۆر خەمگین بووم بە بیستنی هەواڵی كۆچی دواییی برای بەڕێزتان دلۆڤان ئیدریس بارزانی، بێگومان خوالێخۆشبوو جێگای ڕێزێكی زۆر بوو و پاڵپشتێكی بەهێزی جەنابتان بوو.
كۆچی دواییی بەڕێزیان خەمێكی زۆری بۆ بەجێ هێشتین. هاوبەشی خەمتانم، دەمەوێ لە ناخی دڵەوە پرسەی خۆمتان پێ ڕابگەیەنم و هاوبەشی ئازاری خۆتان و خێزانی قەدرگرانی خوالێخۆشبووین. خوای گەورە ڕۆحی براكەتان شاد بكات و لەو ساتەوەختە سەختەیشدا هێز و توانا بە بەڕێزتان ببەخشێ.
دڵسۆزتان
سۆنگ یۆنگ ویوب
باڵیۆزی كۆریای باشوور لە عێراق




