ئه‌ردۆغان سه‌ره‌خۆشى له نێچیرڤان بارزانى ده‌كات

هه‌ولیر-KDP.info- ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆمارى توركیا، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا سه‌ره‌خۆشى له نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كرد.
به‌بۆنه‌ى كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانییه‌وه، سه‌رۆك ئه‌ردۆغان ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 4/4/2018, په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى به نێچیرڤان بارزانییه‌وه كرد و تیایدا, وێڕاى پرسه و سه‌ره‌خۆشى له سه‌رۆكوه‌زیران، هاوخه‌مى و هاوده‌ردیى قووڵى خۆى بۆ كۆچى ناواده‌ى خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانى له‌گه‌ڵ به‌ڕێزیان و ته‌واوى خانه‌واده‌ى بارزانى ده‌ربڕى.
سه‌رۆك ئه‌ردۆغان دووپاتى كرده‌وه, كه له‌م كۆسته‌دا هاوخه‌م و هاوده‌ردى نێچیرڤان بارزانى و خانه‌واده‌ى بارزانییه و هیواى خواست ئه‌مه دوایین خه‌م و كۆستى خۆیان و خانه‌واده‌كه‌یان بێت و خواى مه‌زن خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یى و به‌هه‌شتى خۆى شاد بكات.
لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى سوپاسى سه‌رۆك ئه‌ردۆغانى كرد و پێزانینى خۆى بۆ په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ى و سه‌رخۆشیكردن و هاوخه‌مییان ده‌ربڕى.




