باڵیۆزی ڕووسیا سەرەخۆشی لە نێچیرڤان بارزانی دەکات

هەولێر-KDP.info- لە پەیامێکدا بەبۆنەی کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانییەوە، ما‌كسیم ماكسیمۆڤ باڵیۆزی ڕووسیای فیدرال لە عێراق سەرەخۆشی لە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد، ئەمە دەقەکەیەتی:
به‌ڕێز جه‌نابی نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکوەزیرانی هه‌رێمی کوردستان
به‌ڕێز بارزانی:
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی دواییی برای به‌ڕێزتان (دلۆڤان بارزانی)یم بیست که له کوردستان به‌ناوبانگ بوو، نه‌ک ته‌نیا به سه‌رکه‌وتنی له کاری کۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڵکوو به نیشتمانپه‌روه‌ری و نیازپاکیش له به‌رامبه‌ر گه‌له‌که‌ی. هاوخه‌میی خۆم له قووڵایی دڵه‌وه به به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌که‌تان و هه‌ڤاڵانی ڕاده‌گه‌یه‌نم. ڕۆحی شاد بێت.
دڵسۆزتان،
ماکسیم ماکسیمۆڤ
باڵیۆزی ڕووسیا له عێراق
٣/٤/٢۰١٨




