راگه‌یێندراوێك له وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورییەوە

هەولێر-KDP.info- وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێ، وێڕای ئەوەی هێشتا بەشێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکان لیستی مووچەیان بۆ ڕەوانە نەکردوون، دەڵێ، سبەینێیش مووچەی وەزارەتەکانی په‌روه‌رده و ته‌ندروستى دابەش دەکەن.
دەقی ڕوونکردنەوەکە کە وێنەیەکی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان نێردراوە:
وه‌ك به‌ڵێنمان دابوو، كه كۆتاییى ئه‌م هه‌فته‌یه مووچه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى په‌روه‌رده و ته‌ندروستى دابه‌ش بكه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش تاوه‌كو ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌شێكى زۆر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان لیستى مووچه‌كانیان نه‌ناردووەته گه‌نجینه‌كان له به‌شێك شار و شارۆچكه‌كان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى له رۆژى پێنجشه‌ممه 5/4/2018، ده‌ست ده‌كات به دابه‌شكردنى مووچه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى په‌روه‌رده و ته‌ندروستى به سیسته‌مى نوێى مووچه، بۆ ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ى لیسته‌كانیان ئاماده‌یه.
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێم
4/4/2018




