٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرکۆمار: خەریکە دۆخی پێوەندییەکانی هەولێر و بەغدا ئاسایی دەبنەوە

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info-  فواد مەعسووم سەرکۆماری عێراق دەڵێ، دانوستانی هێمن و ڕانەگەیێندراو لە نێوان هەولێر و بەغدادا هەیە و، خەریکە دۆخی نێوانیان ئاسایی دەبێتەوە.

لەو گفتوگۆیەدا کە ڕۆژنامەی ئەلحەیاتی لەندەنی لەگەڵیدا کردوویەتی، سەرکۆماری عێراق هەروەها گوتوویەتی، شاند لە نێوانیاندا دێن و دەچن، هەردوو لا، حکوومەتی هەرێم و عێراق پیویستیان بە یەکدی هەیە "نە هەرێم دەستبەرداری عێراق دەبێ و پێچەوانەکەشی ڕاستە، چونکە بەرژەوەندیی هاوبەش پێەوەیان گرێ دەدا."

مەعسووم ئاماژەیشی دا، کە بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران، وەک هەنگاوێکی ئەرێنی، بەغدا بڕێک پارەی بۆ هەرێم ڕەوانە کردووە.

دەربارەی هەڕەشەکانی تورکیایش لە ئەگەری هێرشکردنە سەر شنگال بە بیانووی بوونی پەکەکە لەو ناوچەیەدا، ڕایگەیاندووە، "پاش دەرچوونی چەکدارانی پەکەکە لە شنگال، ناکرێ هێزی بیانی بێتو بەشێک لە خاکی عێاق داگیر بکات"، بەڵام دوودڵیی خۆی لە دووبارەبوونەوەی سیناریۆی عەفرینی ڕۆژئاوا کوردستان نەشاردووەتەوە و هیوا دەخوازێ "دۆخەکە بەو ئاقارە نەچێت."

زریان زیاد

 

هەواڵی پەیوەندیدار