٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حیزبی دێموکراتی کوردستان سەرەخۆشی لە نێچیرڤان بارزانی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info-  لە پەیامی هاوخەمیدا بۆ نێجیرڤان بارزانی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان ڕایدەگەیێنێ، دلۆڤان بارزانی لە هەموو ماوەی ژیانیدا، چ لە ئاوارەیی و چ لە شۆڕش و خەباتی کورددا بۆ ڕزگاریی نەتەوەکەی تێکۆشا.


دەقی پەیامی سەرەخۆشیی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بەڕێز کاک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان!
هەواڵی کۆچی ناوادەی کاک دلۆڤان ئیدریس بارزانی لە ناخی دڵەوە خەمباری کردین.
کاک دلۆڤان ڕۆڵەیەکی خەباتکاری کورد لە بنەماڵەی بارزانییەکان بوو کە لە پێناو سەرخستنی بزووتنەوەی ڕەوای گەلی کورددا زۆری چاشت. نەمر دلۆڤان بارزانی لە هەموو ماوەی ژیانیدا، چ لە ئاوارەیی و چ لە شۆڕش و خەباتی کورددا بۆ ڕزگاریی نەتەوەکەی تێکۆشا، بەڵام مەرگی ناوەخت مەودای نەدا بەری یەکجاریی زەحمەت و خەباتەکەی بە چاوی خۆی ببینێ.
بەو بۆنە خەمناکەوە لەلایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشی لە بەڕێزتان، جەنابی کاک مەسعوود بارزانی و هەموو بنەماڵەی بارزانییەکان دەکەم و هیوادارم ئەمە دوا خەم و پەژارەتان بێ.
ڕووحی نەمر دلۆڤان ئیدریس بارزانی بە بەهەشتی بەرین شاد بێ و ئامانجە بەرزەکانی بۆ سەرخستنی خەبات و شۆڕش و ڕزگاریی نەتەوەیی کورد وەدی بێ.

براتان مستەفا مەولوودی
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
2/4/2018

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار