عومه‌ری سه‌ید عه‌لی سەرەخۆشی لە نێچیرڤان بارزانی ده‌كات

هه‌ولیر-KDP.info- عومه‌ری سه‌ید عه‌لی ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی، پرسه و سه‌ره‌خۆشیی پێشكه‌ش به نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد.
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3/4/2018 له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی ئه‌نجامی دا، وێڕای پێشكه‌شكردنی پرسه و سه‌ره‌خۆشی، هاوده‌ردی و هاوخه‌میی خۆیشی بۆ خانه‌واده‌ی بارزانی ده‌ربڕی و هیوای خواست ئه‌مه دوایین كۆست و ناخۆشیی خانه‌واده‌ی بارزانی بێت.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی سوپاسی ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی كرد بۆ په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی و دربڕینی هاوخه‌مییان.




