٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئوسامه‌ نوجێفى سه‌رخۆشى له‌ نێچیرڤان بارزانى ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولیر-KDP.info-  ئوسامه‌ عه‌بدولعه‌زیز نوجێفى جێگرى سه‌ركۆمارى عێراقى فیدرال، بۆ گه‌یاندنى پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى و ده‌ربڕینى هاوخه‌مى و هاوده‌ردى خۆى بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانى، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 3/4/2018 په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى به‌ نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ كرد.

نوجێفى، وێراى سه‌ره‌خۆشى و ده‌ربڕینى هاوخه‌مى و هاوده‌ردى بۆ كۆچى خوالێخۆشبوو، هیواى خواست خواى گه‌وره‌ جێگه‌ى بكاته‌ به‌هه‌شت و ئه‌مه‌ دوایین كۆستى خانه‌واده‌ى بارزانى بێت.
نێچیرڤان بارزانییش، سوپاس و پێزانینى خۆى بۆ نوجێفى ده‌ربڕى.

هەواڵی پەیوەندیدار