عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم سه‌رخۆشى له نێچیرڤان بارزانى ده‌كات

هه‌ولیر-KDP.info- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3/4/2018، سه‌ید عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم، سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه‌ى نیشتمانیى عێراقى، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، هاوده‌ردى و هاوخه‌میى خۆى بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانى ده‌ربڕى و پرسه و سه‌ره‌خۆشى له به‌ڕێزیان و خانه‌واده‌ى بارزانى كرد، هه‌روه‌ها هیواى خواست خواى مه‌زن خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتى خۆى شاد بكات و ئه‌مه دوایین خه‌م و كۆستى خانه‌واده‌ى بارزانى بێت.
لاى خۆیه نێچیرڤان بارزانى سوپاسی به‌ڕێز ئه‌لحه‌كیمى كرد و پێزانینى خۆى بۆ سه‌ره‌خۆشى و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ى ده‌ربڕى.




