سینیرلى ئۆغڵو سه‌ره‌خۆشى له نێچیرڤان بارزانى ده‌كات

هه‌ولیر-KDP.info- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3/4/2019، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له فه‌ره‌یدوون سینیرلى ئۆغلو نوێنه‌رى توركیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه پێگه‌یشت.
سینیرلى ئۆغلو له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یدا بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانى، پرسه و سه‌ره‌ه‌خۆشیى گه‌رمى خۆى پێشكه‌ش به نێچیرڤان بارزانى و خانه‌واده‌ى بارزانى كرد و هیواى خواست كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو دوایین خه‌م و كۆستى و خۆیان و خانه‌واده‌كه‌یان بێت.
نێچیرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینى خۆى بۆ سینیرلى ئۆغلو بۆ سه‌ره‌خۆشى و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ى ده‌ربڕى.




