داوودئۆغلو سه‌ره‌خۆشى له نێچیرڤان بارزانى ده‌كات

هه‌ولیر-KDP.info- له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3/4/2018، ئه‌حمه‌د داوودئۆغلو سه‌رۆكوه‌زیرانى پێشووى توركیا، بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانیى برایان، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له نێچیرڤان بارزانى و خانه‌واده‌ى بارزانى كرد.
داوودئۆغلو هه‌روه‌ها خه‌مگینى قووڵ و هاوده‌ردیى خۆى له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى ده‌ربڕى و هیواى خواست ئه‌مه دوایین كۆست و ناخۆشییان بێت.
لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینى خۆى بۆ داوودئۆغلو و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ى ده‌ربڕى.




