٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كۆمپانیای ڕۆزنه‌فت هاوخه‌میی بۆ نێچیرڤان بارزانی ده‌رده‌بڕێت

سەرچاوە: KDP.info

 

هه‌ولێر-KDP.info-  له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و په‌یامانه‌دا كه‌ بۆ كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌نێردرێن، ئیگۆر سێچین به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌نفیزی كۆمپانیای رۆزنه‌فتی ڕووسی له‌ په‌یامێكدا پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

جه‌نابی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ــ عێراق

به‌ڕێز بارزانی
به‌ بۆنه‌ی کۆچی دوایی برای به‌ڕێزتانه‌وه (دلۆڤان ئیدریس بارزانی)،‌ تکایه‌ هاوسۆزیی و هاوخه‌میمان له‌ ناخی دڵه‌وه ‌قبوڵ بکه‌ن.

که‌سایه‌تییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی ناسراو له‌ کوردستانی عێراق، که‌ ناوی لکاوه‌ به‌ خه‌باتی گه‌لی کوردستانه‌وه‌ بۆ سه‌ربه‌خۆیی، کۆچی دوایی کرد. هه‌روه‌کو باپیره‌ی به‌ڕێزتان (مسته‌فا بارزانیی) و چه‌ندان نه‌وه‌ی خانه‌واده‌  ناسراوه‌ به‌ڕێزه‌که‌تان، ژیانی خۆی ته‌رخان کرد بۆ کێشه‌یه‌کی ڕه‌وا که‌ دامه‌زراندنی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانه‌. هه‌ر که‌سێک برای به‌ڕێزتانی ناسیبێت به‌هۆی پابه‌ندیی به‌بیروباوه‌ڕه‌کانی، دڵسۆزیی بۆ به‌ها باڵاکان و خه‌باتی بێوچان بۆ گه‌له‌که‌ی، رێزی لێ ده‌نێ و نرخی بۆ داده‌نێ.

تکایه‌ هاوخه‌می و پشتیوانیم قبوڵ بکه‌ن، له‌و سات و وه‌خته‌ سه‌خته‌دا، هاوخه‌می پرسه ‌و ئازاره‌که‌تانم.

ئاگاداری خۆتان بن
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌نفیزیی رۆزنه‌فت
ئیگۆر سێچین

هەواڵی پەیوەندیدار