یان كۆبیش سه‌ره‌خۆشی له نێچیرڤان بارزانی ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- یان كۆبیش نوێنه‌ری تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق، له په‌یامێكدا بۆ كۆچی دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانی برای، پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆی به نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌گه‌یێنێ، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
جه‌نابی نێچیرڤان ئیدریس بارزانی
سه‌رۆکوه‌زیرانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ــ عێراق
له ناخه‌وه دڵگرانم به هه‌واڵی کۆچی ناواده‌ی برای به‌ڕێزتان. بێگومان کاره‌ساتێکی خه‌مناک و جێی داخه بۆ خانه‌واده‌که‌تان، به‌ڵام بۆ به‌ڕێزتان زۆر تایبه‌ته به‌هۆی ئه‌و په‌یوه‌ندییه تایبه‌ته‌وه.
به نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو ستافی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق، هه‌روه‌ها به‌تایبه‌ت له لایه‌ن خۆمه‌وه ده‌مه‌وێ هاوسۆزیی بۆ خانه‌واده‌که‌تان ده‌رببڕم، تکایه ئه‌م هاوخه‌مییه‌م لێ قبوڵ بکه‌ن.
یان کوبیش
نوێنه‌ری تایبه‌تیی سکرتێری گشتی
٢ ی نیسان ٢٠١٨




