٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چاودێرێکی سیاسی: کورد بە بەهێزی لە ناوچەکەدا دەمێنێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- چاودێرێکی سیاسی پێی وایە، بە ھۆی سەرکەوتووییی سیاسەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و فشارەکانی ئەمریکا و ڕۆژئاوا، بەغدا ناچار بوو بە داواکاریی کورد ڕازی بێت و دەشڵێ، بەغدا درک بەوە دەکات تاکلایەنە ناوچە کوردستانییە داگیرکراوەکانی پێ کۆنتڕۆڵ ناکرێت.

 

هەولێر-KDP.info- چاودێرێکی سیاسی پێی وایە، بە ھۆی سەرکەوتووییی سیاسەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و فشارەکانی ئەمریکا و ڕۆژئاوا، بەغدا ناچار بوو بە داواکاریی کورد ڕازی بێت و دەشڵێ، بەغدا درک بەوە دەکات تاکلایەنە ناوچە کوردستانییە داگیرکراوەکانی پێ کۆنتڕۆڵ ناکرێت.

 

دکتۆر نەوزاد عەزیز، سەرۆکی ڕێکخراوی دووربین بۆ پرسە سیاسییەکان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بە ھۆی کرانەوەی سیاسەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و پاڵپشتیی ئەمریکا و ڕۆژئاوا بۆ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئێستا ڕەوشەکە بەرەو ئەوە دەچێت بەغدا ناچار بێت بە داواکارییەکانی ھەرێمی کوردستان ڕازی بێت و چەند ھەنگاوێکیش لەو ڕووەوە نراوە، ھەر لە ناردنی بەشێکی بودجە و ڕەزامەندیی بەغدا بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە کوردستانییە داگیرکراوەکان، بەڵام ھەرێمی کوردستان مەرجی خۆی ھەیە بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە و کورد بۆ ئەو ناوچانە، چونکە ساڵی ٢٠١٤ ھەرێمی کوردستان بەزۆر ئەو ناوچانەی کۆنتڕۆڵ نەکردووە، ئەوە عێراق بوو نەیتوانی خۆی بەرامبەر ھێرشی داعش ڕابگرێت و ناوچەکەی بۆ داعش بەجێ ھێشت."

 

سەرۆکی ڕێکخراوی درووبین ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "پێویستە بە پێی دەستوور ئیدارەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەڕێوە ببرێن و ڕەوشەکە بگەڕێتەوە بۆ بەر لە ھاتنی داعش، لەبەر ئەوە، بەغداش درک بەوە دەکات تاکلایەنە ناتوانن ڕەوشەکە کۆنتڕۆڵ بکەن."

 

دکتۆر نەوزاد عەزیز گوتی: "ڕاستە بە ھۆی ڕەوشی داگیرکاری لە ناوچە کوردستانییەکاندا پێشبینی دەکرێت کاریگەریی ھەبێت لەسەر لەدەستدانی ھەندێ کورسیی کورد، بەڵام لە بەرامبەر لایەنە شیعەکاندا لاواز بوونە و لێکترازانیان ھەیە و ناتوانن کۆرسییەکانی پێشوو بەدەست بێننەوە، من وای بۆ دەچم ھەرێمی کوردستان ھەر لەو پێگە بەھێزەی خۆی دەمێنێتەوە و لایەنە عێراقییەکان ناچار دەبن، داوای ھاوپەیمانییەتی لە کورد بکەن، تەنانەت لە لێدوانەکانیاندا دیارە کە ئەوان دەیانەوێ دیسان وەک پێشوو پەنا بۆ ھەرێمی کوردستان بێنن و داوای ھاوکاری و ھاوپەیمانی بکەن."

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار