عه‌لی قه‌ره‌داغی سه‌ره‌خۆشی له نێچیرڤان بارزانی ده‌كات

هەولێر-KDP.info- بۆ كۆچی دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانی، پرۆفیسۆر د. عه‌لی قه‌ره‌داغی سه‌رۆكی ڕابیته‌ی ئیسلامیی كورد و ئه‌مینداری گشتیی یه‌كێتیی جیهانی زانایانی موسڵمان، په‌یامێكی پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بسم الله الرحمن الرحیم
(كل من علیها فان، ویبقى وجه ربك ذو الجلال والاكرام)
به‌ڕێز/ كاك نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كورستان
بابه‌ت: پرسه‌نامه
به‌ناوی خۆم و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ر و كارمه‌ندانی ڕێكخراوی ڕابیته‌ی ئیسلامی كورده‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ڕاده‌گه‌یه‌نین به‌بۆنی كۆچی دوای به‌ڕێزتان (كاك دلۆڤان ئیدریس بارزانی) كه كه‌سایه‌تییه‌كی نیشتمانپه‌روه‌ر و دیار بوو له هه‌رێمی كوردستان و ڕۆڵی گه‌وره‌شی هه‌بوو له خه‌باتی نیشتمانی و شۆڕشی ڕزگاریخوازی گه‌لی كوردمان، داواكارین له خوای گه‌وره كه ئه‌مه دوایه‌مین ناخۆشی بنه‌ماڵه‌كه‌تان بێت و ئارامی ببه‌خشێت به هه‌موو دۆستان و خۆشه‌ویستان و كه‌س و كار و خزمانی، خوای گه‌وره به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا لله و انا الیه را‌جعون
پرۆفیسۆر د. عه‌لی شیێخ محی ا‌لدین قه‌ره‌داغی
سه‌رۆكی ڕابیته‌ی ئیسلامیی كورد و
ئه‌مینداری گشتیی یه‌كێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان
3/4/2018




