زه‌ریف، سه‌ره‌خۆشى له نێچیرڤان بارزانی ده‌كات

هەولێر-KDP.info- محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی کوردستان، وێڕاى پێشكه‌شكردنی پرسه و سه‌ره‌خۆشی، هاوده‌ردی و هاوخه‌میی قووڵى خۆیشی بۆ نێچیرڤان بارزانی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌ربڕی و هیوای خواست ئه‌مه دوا كۆستی خانه‌واده‌ی بارزانی بێت.
به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی پرسه و سه‌ره‌خۆشی بۆ كۆچی دواییی دلۆڤان ئیدریس بارزانیی برای، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى به به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه كرد.
به‌ڕێز زه‌ریف وێڕاى پێشكه‌شكردنی پرسه و سه‌ره‌خۆشی، هاوده‌ردی و هاوخه‌میی قووڵى خۆیشی بۆ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌ربڕی و هیوای خواست ئه‌مه دوا كۆستی خانه‌واده‌ی بارزانی بێت.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاس و پێزانینى خۆى بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه و پرسه و سه‌ره‌خۆشیی به‌ڕێز وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌ربڕى.




