دۆكڵاس سیلیمان سه‌ره‌خۆشی له نێچپرڤان بارزانی ده‌كات

هەولێر-KDP.info- باڵیۆزی ئەمەریکا لە بەغدا پەیامێکی سەرەخۆشیی ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی کوردستان کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی:
به‌ڕێز دۆكڵاس سیلیمان باڵیۆزی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا به‌بۆنه‌ی كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانیی برایه‌وه، له په‌یامێكدا سه‌ره‌خۆشی له به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
له په‌یامه‌كه‌ی دۆگلاس سیلیماندا هاتووه "به‌ناوی هه‌موو كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه له به‌غدا، پرسه و سه‌ره‌خۆشیی قووڵم پێشكه‌ش به سه‌رۆك وه‌زیر به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی و خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كه‌م بۆ كۆچی دواییی دلۆڤانی برای".




