٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌ره‌خۆشی لە نێچیرڤان بارزانی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info-  وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی دلۆڤان بارزانیی برای، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.

له‌ په‌یامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هاتووه‌: به‌ ناوی وڵا‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و، به‌ ناوی تیمه‌كانمان له‌ به‌غدا و هه‌ولێر، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی دلۆڤان بارزانی برای، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی و خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها دۆگلاس سیلیمان، باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا له‌ په‌یامێكیدا رایگه‌یاند: به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانی، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیی خۆم ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی و هه‌موو خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كه‌م.

رۆژی دووشه‌ممه‌ 2/4/،2018 دلۆڤان ئیدریس بارزانی، برای نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، له‌ ته‌مه‌نی 52 ساڵیدا به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه‌ له‌ شاری هه‌ولێر، كۆچی دوایی كرد.
دلۆڤان ئیدریس بارزانی، له‌دایكبووی ساڵی 1966ـه‌ و له‌ ناوچه‌ی بارزان له‌دایك بووه‌. هیچ پۆست و به‌رپرسیارێتییه‌كی فه‌رمی له‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌بووه ‌و له‌ پرسە كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا نوێنه‌رایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی كردووه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار