باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق سه‌ره‌خۆشی له نێچیرڤان بارزانی ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- له نامه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشیدا، جۆن وولكس باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق بۆ كۆچی دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانیی برای، پرسه و سه‌ره‌خۆشی پێشكه‌ش به نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
ڕێزدار سه‌رۆكوه‌زیران نێچیرڤان بارزانی
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
هه‌ولێر
به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زیران نێچیرڤان،
له بری هه‌موو هاوكارانم و هه‌موو دۆسته‌كانت له به‌ریتانیا پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆمانتان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نم به بیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی برای به‌ڕێزتان دلۆڤان.
ناردنی ئه‌م نامه‌یه و هاوشێوه‌كانی نیشانه‌ی نیشتمانپه‌روه‌ری، به‌رزنرخاندنی ماندووبوونه‌كانی كۆچكردووه كه له‌پێناو گه‌لی كورد هه‌وڵی بۆ ده‌دا.
به بیر و نزاكانمان له‌گه‌ڵتانین له‌م كاته سه‌خته.
دڵسۆزتان
جۆن وولكس
باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق
2ی نیسان 2018




