پرۆفیسۆر دیمتری لیۆنداس: به ئه‌ركم زانیوه چاره‌سه‌ری پێشمه‌رگانه بكه‌م كه به‌رگری و خه‌باتیان له پێناو مرۆڤایه‌تیدا بووه

هه‌ولێر-KDP.info- پرۆفیسۆر دكتۆر دیمتری لیۆنداس، كه‌سایه‌تیی یۆنانی و دۆستی نزیكی گه‌لی كورد ده‌ڵێ، به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی زانیوه وه‌ك دكتۆرێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، چاره‌سه‌ری ئه‌و پێشمه‌رگانه بكات كه به‌رگرییان كردووه و خه‌باتیان كردووه له پێناو مرۆڤایه‌تیدا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2/4/2018، دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له ته‌لارى په‌رله‌مان و، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى په‌رله‌مان، پێشوازیی له پرۆفیسۆر دكتۆر دیمتری لیۆنداس، كه‌سایه‌تیی یۆنانی و دۆستی نزیكی گه‌لی كورد و دكتۆر سامان به‌رزنجی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر و شاندی یاوه‌ری كرد.
له سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، به ناوی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه سوپاس و پێزانینی گه‌یانده دكتۆر دیمتری لیۆنداس، وه‌ك دۆستێكی نزیكی گه‌لی كوردستان بۆ ئه‌و ئه‌ركه پیرۆزه‌ی له ماوه‌ی رابردوو و له ئیستایشدا به‌رده‌وامه له‌سه‌رى وه‌ك پزیشكێكی خۆبه‌خش بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشانی دڵ به تایبه‌تی گه‌ڕان و سوڕان به ناو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و چاره‌سه‌ركردنیان.
پاشان دكتۆر دیمتری سوپاس و خۆشحاڵیی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئه‌و پێشوازییه و رایگه‌یاند: "له نێوان هه‌ردوو گه‌لی كوردستان و گه‌لی یۆنان لێكچوونێك هه‌یه له خه‌باتدا، له ماوه‌ی رابردوو و له ئێستایشدا خه‌ڵكی كوردستان بۆ پاراستنی ناسنامه‌ی خۆی وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌وا بینیمان پێشمه‌رگه‌ی كوردستان چۆن رووبه‌ڕووی هێزێكی توندڕه‌وه‌ی وه‌ك داعش بوونه‌وه و له جیاتی هه‌موو دنیا له‌سه‌ر زه‌مین بۆ پاراستنی گه‌لی كوردستان و هه‌موو جیهان شكۆی داعشیان تێك‌شكاند، بۆیه به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆم زانی وه‌ك دكتۆرێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، چاره‌سه‌ری ئه‌و پێشمه‌رگانه بكه‌م كه به‌رگرییان كردووه و خه‌باتیان كردووه له پێناو مرۆڤایه‌تی".
له كۆتاییدا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان دیاریی ڕێزلێنانی پێشكه‌شی پرۆفیسۆر دكتۆر دیمتری لیۆنداس كرد.
شایه‌نی باسه دكتۆر دیمتری، وه‌ك دكتۆرێكی خۆبه‌خش له هه‌رێمی كوردستان كاری كردووه و زۆربه‌ی قه‌زا و ناحیه‌كانى به‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌خۆشیی دڵیان هه‌یه، به‌تایبه‌تی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.




