سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم كرد

هه‌ولێر-KDP.info- به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی دلۆڤان بارزانی برای سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی كرد، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بۆ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی ناواده‌ی دلۆڤان ئیدریس بارزانی، برای به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت، به ناوى په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی له به‌ڕێزتان و خانه‌واده و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، له خوای گه‌وره داواكارین جێگه‌ی به‌هه‌شت بێت و سه‌بووری و دڵنه‌واییش به‌هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.
"انا لله وانا الیه را‌جعون"
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان
2018/4/2




