ئه‌نه‌كه‌سه: ڕازی نین هیچ كه‌سێكی بیانی ببێته والیی عه‌فرین
__2018_04_02_h15m53s39__ER.jpg)
عه‌فرین-KDP.info- ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كورد له سووریا گوتی، ئێمه داوا ده‌كه‌ین ئه‌وانه‌ی عه‌فرین به‌ڕێوه ده‌به‌ن خه‌ڵكی عه‌فرین بن و ڕازی نابین هیچ كه‌سێكی بیانی ببێته والیی ئه‌و شاره.
دوای ئه‌وه‌ی توركیا و سوپای ئازاد ده‌ستیان به‌سه‌ر عه‌فریندا گرت و دواتریش چه‌كدارانی سوپای ئازاد ده‌ستیان به تاڵانكردن و ده‌ركردنی كورده‌كان كرد و زیانی زۆریان به كورده‌كانی ئه‌و شاره گه‌یاند، ئێستا بڕیاره ئه‌نجومه‌نێكی 35 كه‌سی دروست بكرێت، كه ٢٠ کەسیان كورد ده‌بن و كه‌سێكیش له پارێزگای هاتای توركیا بێنن بیكه‌نه والیی ئه‌و شاره و سه‌رپه‌رشتیی بكات، به‌ڵام هێشتا ئه‌مه نه‌چووەته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كورد له سووریا، نه‌واف حه‌سه‌ن، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئێمه وه‌كو ئه‌نه‌كه‌سه له هه‌وڵی به‌رده‌وام و گفتوگۆی به‌رده‌وامداین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی عه‌فرین به‌ڕێوه ده‌به‌ن، خه‌ڵكی خودی عه‌فرین بن و كه‌سانی بیانی نه‌بن، چونكه ئه‌وه مافی ئه‌و خه‌ڵكه‌یه و ئه‌گه‌ر توركیاش كارێكی له‌و شێوه‌یه بكات، لێیان قبووڵ ناكرێت و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش دێته سه‌رهێڵ، به‌ڵام ئێمه وه‌كو ئه‌نه‌كه‌سه به فه‌رمی له‌و ئه‌نجومه‌نه به‌شدار نین، كه بڕیاره دروست بكرێت."
نه‌واف حه‌سه‌ن گوتیشی: "خه‌ڵك به هۆی شه‌ڕه‌وه زیانی زۆر به‌ركه‌وتووه و زیاتر له نیو ملیۆن كه‌س ئاواره‌یه و تاوه‌كو ئێستاش به‌شێكی زۆری نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان، بۆیه ئێمه داوا ده‌كه‌ین ئه‌و خه‌ڵكه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی دیكه نه‌هێننه شوێنی ئه‌وان و ته‌عریبی بكه‌ن، چونكه په‌یه‌ده داوا له‌و خه‌ڵكه ده‌كات نه‌گه‌ڕێنه‌وه، كه ئه‌مه كارێكی هه‌ڵه‌یه و پێویسته ڕێگری له گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی نه‌كرێت."
بڵند ئیبراهیم




