٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عه‌بادى سه‌ره‌خۆشى له‌ نێچیرڤان بارزانى ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  له‌ پێوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان،  حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقى فیدراڵ، بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانیى برایان، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ نێچیرڤان بارزانی کرد.


له‌ پێوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان،  حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقى فیدراڵ، بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانیى برایان، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ نێچیرڤان بارزانی کرد و هاوده‌ردى و هاوخه‌میى خۆیان له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى و خانه‌واده‌ى بارزانى ده‌ربڕى.  عه‌بادى، هیواى خواست خواى گه‌وره‌ خوالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شتى خۆى شاد بكات و ئه‌مه‌ دوایین كۆستى خانه‌واده‌ى بارزانى بێت. لاى  به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سوپاسى به‌ڕێز عه‌بادى كرد بۆ ئه‌و پێوه‌ندییه‌ و پێشكه‌شكردنى پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌مییان.


 

هەواڵی پەیوەندیدار