دلۆڤان ئیدریس بارزانی كۆچی دوایی كرد

هەولێر-KDP.info- دلۆڤان ئیدریس بارزانی، برای نێچیرڤان بارزانی، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە كۆچی دوایی كرد و چووە بەر دلۆڤانیی پەروەردگاری مەزن.
ئه‌مڕۆ 2ـی نیسانی 2018 دلۆڤان ئیدریس بارزانی نه‌وه‌ی مسته‌فا بارزانیی نه‌مر و كوڕی سه‌ركرده‌ی هه‌میشه له‌یاد ئیدریس مسته‌فا بارزانی و برای نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به هۆی بەهۆی جەڵتەی دڵەوە له ته‌مه‌نی 52 ساڵی له هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد .
خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی، له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی له پێشمه‌رگایه‌تی و بۆ خزمه‌تكردنی كورد و كوردستان ته‌رخان كرد، ئه‌مڕۆ ماڵئاوایی له ژیان و كورد و كوردستان كرد و چووە بەر دلۆڤانیی پەروەردگاری مەزن.




