حکوومەت جەژنەکانی قیامە و ئەکیتۆی مەسیحییەکان پیرۆز دەکات
__2018_03_31_h18m49s38__ER.jpg)
هەولێر-KDP.info- ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى قیامه و جه‌ژنى ئه‌كیتۆ، سه‌رى ساڵى بابلى ـ ئاشوورییه‌وه پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی مەسیحییەکان کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی:
به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى قیامه و جه‌ژنى ئه‌كیتۆ، سه‌رى ساڵى بابلى ـ ئاشوورییه‌وه، گه‌رمترین پیرۆزبایى له خوشك و برایانى مه‌سیحى (كلدانى، سریانى و ئاشوورى) له هه‌رێمى كوردستان، عێراق و ته‌واوى جیهان ده‌كه‌ین، هیوادارین جه‌ژنێكى خۆش و ئارام به‌ڕێ بكه‌ن و هه‌موو ساڵێكیان هه‌ر خۆشى و شادى بێت.
ئه‌م هه‌ردوو جه‌ژنه پیرۆزه له كاتێكدا دێنه‌وه کە به‌داخه‌وه هێشتا به هه‌زاران خوشك و براى مه‌سیحیمان له ئاواره‌ییدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و له ئه‌نجامى هێرشه تیرۆرستییه‌كانى داعش و توندوتیژى له ده‌شتى نه‌ینه‌وا و مووسڵ و له زۆر ناوچه‌كانى دیكه‌ى عێراق ناچار بوون ماڵ و حاڵى خۆیان جێ بهێڵن، هیوادارین هه‌موومان بۆنه و جه‌ژنه‌كانى داهاتوومان له سایه‌ى دۆخێكى باشتردا بكه‌ینه‌وه و خوشك و برایانى مه‌سیحیش سه‌ربه‌رزانه گه‌ڕابنه‌وه ناوچه ئاوه‌دانكراوه‌كانیان و به ژیانێكى ئارام و جێگیر شاد ببنه‌وه. دووباره جه‌ژنى قیامه و ئه‌كیتۆ له هه‌مووان پیرۆز بێت، هه‌ر له جه‌ژن و خۆشى و شادی‌دا بن.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كورستان
٣١/٣/٢٠١٨




