كۆنسووڵی وڵاتانی بیانی و هەزاران كەس سەردانی مەزاری نەمرانیان كرد
__2018_03_31_h16m37s23__ER.jpg)
بارزان-KDP.info- لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، كۆنسووڵی گشتیی وڵاتانی بیانی لە هەولێر و هەزاران كەسی خەڵكی كوردستان لە شار و شارۆچكەكانەوە سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان كرد، دوای پێشوازیكردنیشیان لە لایەن نوێنەری سەرۆك بارزانییەوە، تاجەگوڵینەیان لەسەر مەزاری نەمران دانا.
__2018_03_31_h16m30s37__ER.jpg)
__2018_03_31_h16m35s3__ER.jpg)
كۆنسووڵی گشتیی وڵاتانی ژاپۆن، چین، هیندستان، بولگاریا، هەنگاریا، فەڵەستین، سوید، پۆڵۆنیا، سریلانكا، ڕووسیا و كۆریای باشوور لە هەولێر، سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان كرد و، باسیان لە خەبات و تێكۆشانی بارزانیی نەمر كرد، كە بە درێژاییی تەمەنی خۆی، خەباتی كردووە بۆ ئەوەی گەلەكەی بە ئازادانە بژی و بە مافە ڕەواكانی بگات.
__2018_03_31_h16m33s11__ER.jpg)
__2018_03_31_h16m32s25__ER.jpg)
لە لایەكی دیكەوە، كارمەندانی كوالیتیی كۆنتڕۆڵی دەرمان، سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان كرد، هەروەها هەزاران هاووڵاتی لە شار و شارۆچكەكانی كوردستانەوە لە ماوەی ئەو دوو ڕۆژەدا سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان كردووە و، دوای دانانی تاجەگوڵینەش، بەڵێن و پەیمانیان بۆ ڕێبازی بارزانی و پارتی دووپات كردەوە، كە بەردەوام دەبن لەسەر ئەو ڕێبازە پیرۆزە.
__2018_03_31_h16m33s55__ER.jpg)
ڕابین شێروانی




