مه‌سروور بارزانی به‌شداریی له پرسه‌ی عه‌زیز شێخ ره‌زا ده‌كات

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ لە شاری هەولێر، مەسروور بارزانی سه‌رۆكی بۆردی دامه‌زرێنه‌رانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و سیداد بارزانی ئەندامی بۆردی دامەزرێنەرانی دەزگا، بەشدارییان لە پرسه‌ی عه‌زیز شێخ ره‌زا كرد.
ئەمڕۆ ٣١/٣/٢٠١٨ له شاری هه‌ولێر و له مزگه‌وتی جه‌لیل خه‌یات، سێیه‌مین رۆژی پرسه‌ی خوالێخۆشبێت (عه‌زێز شێخ ره‌زا باسه‌ره) سەرۆکی پێشووی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەڕێوه‌چوو، رێزدار (مه‌سروور بارزانی) سه‌رۆكی بۆردی دامه‌زرێنه‌رانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و رێزدار سیداد بارزانی ئەندامی بۆردی دامەزرێنەرانی دەزگا وه‌ك وه‌فا و ده‌ربڕینی هاوخه‌می به له‌ده‌ستدانی كه‌سایه‌تیه‌كی مرۆڤدۆست و ماندوونەناس له‌بواری خێرخوازیی و كاری مرۆیی‌دا، به‌شدارییان له پرسه‌كه‌دا كرد. هەر لە پرسەکەدا چەندین کەسایەتیی کۆمەڵایەتی و سیاسی له‌زۆربه‌ی ناوچه‌و شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستانه‌وه بۆ ده‌ربڕینی هاوخه‌می و سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردوو به‌شداریی پرسەکەیان کرد.
عەزیز شێخ رەزا له ساڵی (١٩٣٩) له شاری رانیه له‌دایك بووه و ساڵی (١٩٥٦) په‌یوه‌ندی به‌ریزه‌كانی یه‌كێتیی قوتابیانی كوردستانه‌وه كردووه، لە درێژەی وێستگەی ژیانیدا لە ساڵی (١٩٥٩) بۆ خوێندن چۆته پراگ له چیكۆسلۆڤاكیای پێشوو هەروەها ساڵی (١٩٦٦) په‌یوه‌ندی به شۆڕشی ئه‌یلووله‌وه كردووه. دواتر لە ساڵی (١٩٦٧) بۆته به‌رپرسی ته‌كنیكی ئێزگه‌ی ده‌نگی كوردستانی عێراق. ناوبراو یەکێک بووە له هه‌ڵگرانی میدیالیای بارزانیی نه‌مر، لە ساڵی (٢٠٠٥) بووەته سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەرانی دەزگا بووە و بۆ ماوەی ١٢ ساڵ خزمەتی مرۆڤایەتی کردووە.
لە ساڵی (٢٠١٧)دا ده‌ستی له سه‌رۆكایه‌تیی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كێشاوه‌ته‌وه و له شەوی ( ٢٠-٢١ / ٣/٢٠١٨) له وڵاتی سوید به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد و له رۆژی (٢٨/٣/٢٠١٨) تەرمەکەی گەڕێندرایەوە هەرێمی کوردستان و لە زێدی باب و باپیرانی له شاری رانیه به خاك سپێردرا.




