یەڵدا شه‌موئێل: حه‌شدی شه‌عبی 300 خێزانی عه‌ره‌بی هاورده‌ی تلكێف كردووه
__2018_03_31_h16m21s48__ER.jpg)
تلكێف -KDP.info- كه‌سایه‌تیی مه‌سیحی و به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له تلكێف گوتی، حه‌شدی شه‌عبی ڕێگه به گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌سیحییه‌كان نادات، کە بگه‌ڕێنه‌وه بۆ تلكێف و نزیكه‌ی 300 خێزانی عه‌ره‌بیان هێناوه بۆ ئه‌و شاره و ده‌ستیان به‌سه‌ر خانووی مه‌سیحییه‌كاندا گرتووه و تێیدا نیشته‌جێ بوونه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌نگ به ئه‌وان بده‌ن.
ماوه‌ی ساڵ و نێوێك زیاتره مووسڵ له ده‌ستی تیرۆریستانی داعش ڕزگار كراوه و حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستی به‌سه‌ر مووسڵ و ده‌شتی نه‌ینه‌وادا گرتووه، بۆیه له‌و كاته‌وه تاوه‌كو ئێستا به‌شێكی كه‌می مه‌سیحییه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی به‌رده‌وام پێیشێلكاری و سووكایه‌تی به مه‌سیحییه‌كان ده‌كات و عه‌ره‌بیش بۆ ناوچه‌كانی ئه‌وان هاورده ده‌كات.
یه‌ڵدا شه‌موئێل ،كه‌سایه‌تیی مه‌سیحی و به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له تلكێف، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "تاوه‌كو ئێستا مه‌سیحییه ئاواره‌كان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ تلكێف، چونكه حه‌شدی شه‌عبی عه‌ره‌بی له گونده‌كانەوە بۆ ناو تلكیف هاورده كردووه و تاوه‌كو ئێستا 300 خێزانی هاورده كردووه و ده‌ستیان به‌سه‌ر خانووی مه‌سیحییه‌كاندا گرتووه و تێیدا نیشته‌جێ بوونه، بۆیه ڕێگه به مه‌سیحییه‌كان ناده‌ن بگه‌ڕێنه‌وه و ده‌یانه‌وێت هه‌مووی بكه‌نه عه‌ره‌ب، بۆیه مه‌سیحییه‌كانیش هیچ شوێنێكیان نییه، کە بۆ بچن."
یه‌ڵدا شه‌موئێل گوتی: "مه‌به‌ستی حه‌شدی شه‌عبی له‌و كاره‌یه بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و خه‌ڵكه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌نگیان پێ بدەن، چونكه هه‌مووان خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق كاندید کردووە."
ئه‌و كه‌سایه‌تییه مه‌سیحییە ڕایشیگه‌یاند: "جگه له مه‌سیحی، كورده‌كانیش نه‌گه‌ڕاونه‌وه، ته‌نیا چه‌ند ماڵه كوردێك نه‌بێت، چونكه حه‌شدی شه‌عبی چه‌كدارانی داعشیشی كردووەته چه‌كداری خۆی، ئه‌وانه‌ی پێشتر تاوانیان دژی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه ئه‌نجام داوه، بۆیه خه‌ڵك به‌و شێوه‌یە ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان."
یه‌ڵدا شه‌موئێل ئاماژه‌شی دا: "چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و دۆخه زۆر زه‌حمه‌ته و پێویسته ڕێككه‌وتنێكی سیاسی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت و حه‌شدی شه‌عبیش له ناوچه‌كه ده‌ربكرێت."
بڵند ئیبراهیم




