٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مامۆستایانی زانكۆ: دەبێت پشتگیری حكوومەت بكەین.. بە هەوڵی سەرۆكی حكوومەت، كێشەكان چارە دەبن

سەرچاوە: KDP.info
 
سۆران-KDP.info- مامۆستایانی زانكۆ لە سۆران ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، ئەو حزب و لایەنانەی كە خۆیان خزاندووەتە نێو خۆپێشاندانی مامۆستا و فەرمانبەرانەوە، بۆ تێكدانی دۆخی كوردستانە، ئەگەرنا ئەوە بە هەوڵ و ماندووبوونی سەرۆكی حكوومەت خەریكە قەیرانی دارایی نامێنێت و كێشەكان چارە دەبن.
 
د. رێبوار موحسین، مامۆستای زانكۆ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، هەندێك لایەنی سیاسی لە ‌بەغدا زۆر هەوڵیان دا بۆ ئەوەی بەغدا مامەڵە لەگەڵ حكوومەتی هەرێمدا نەكات و مووچە ڕەوانە نەكات، كە ئەوەیش پێچەوانەی یاسا و دەستووری عێراقە، بەڵام خۆشبەختانە هەموو هەوڵەكانی ئەوان شكستیان هێنا، ئێستا دەیانەوێت داواكاریی خەڵك بۆ مەرامی سیاسی بەكار بێنن، بەڵام بێگومان لەوەیشدا سەركەوتوو نابن و شكست دەهێنن، چونكە خەڵك لەوە تێگەییشتووە كە مەرامی ئەو لایەنانە چییە.
 
د. رێبوار ڕوونیشی كردەوە، ئەوە پاشەكەوتی مووچە كەم كرایەوە، كە داواكاریی خۆپێشاندەران بوو و حكوومەت وەڵامی ئەوانی دایەوە، بۆیە پێویستە خۆپێشاندەرانیش بایكۆت بشكێنن و بگەڕێنەوە سەر كارەكانیان، بۆ ئەوەی چیدیكە پرۆسەی خوێندن دوا نەكەوێت، چونكە هەر خەڵكی هەژار زیانمەند دەبێت. 
 
د. نیهاد ڕەحیم، كە ئەویش مامۆستای زانكۆیە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، ئەو حزب و لایەنانەی كە خۆیان خزاندووەتە نێو خۆپێشاندانی مامۆستا و فەرمانبەرانەوە، بۆ تێكدانی دۆخی كوردستانە و هیچی دیكە نییە، ئەگەرنا ئەوە بە هەوڵ و ماندووبوونی سەرۆكی حكوومەت، خەریكە قەیرانی دارایی نامێنێت و كێشەكان چارە دەبن.
 
دەشڵێ: "داوا لە هەموو لایەنە سیاسییەكان و خەڵكی كوردستان دەكەم، ئەو قۆناغەی ئێمەی تێداین، قۆناغێكی ناسكە و دەبێت بە هەموومان پشتگیری لە حكوومەت بكەین و لێنەگەڕێین كەس دەست بۆ كوردستان درێژ بكات و ئەو ئەزموونەی هەمانە لەناو بچێت".
 
ڕابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار