(مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو): ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوانمان پەیوەندی بە ڕاپرسییه‌وه نییە

هه‌ولێر-KDP.info- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، له كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، ''له‌گه‌ڵ به‌ڕێز (بارزانی) و شانده‌كه‌ی له كه‌شێكی دۆستانه‌دا كۆ بووینه‌وه و، كۆبوونه‌وه‌ی گرینگمان ئه‌نجام دا.
ده‌رباره‌ی ڕاپرسیی باشووری كوردستان ئه‌و گوتی، ''له كه‌شێكی دۆستانه‌دا باسمان له ڕاپرسی كرد، هه‌ڵوێستی خۆمان وه‌ك توركیا به (بارزانی) گه‌یاند، پێشتریش ڕامانگه‌یاندووه كه ده‌مانه‌وێ ئه‌م ناوچه‌یه له ئارامیدا بژیێ.''
ئاماژه به كاتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، گوتی كه ''پڕۆژه‌ی هاوبه‌شمان هه‌یه و هه‌میشه و له ته‌نگانه‌دا پشتیوانی برا كورده‌كانمان كردووه و له به‌غدایش داوامان كردووه مافه‌كانیان پارێزراو بن.''
له كۆبوونه‌وه‌شیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، (مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو) وێڕای ئاماژەدان بە ڕۆڵی گرینگی پێشمەرگە لە تێكشكاندنی داعش، پیرۆزبایی سەركەوتنەكانی پێشمەرگەی لە بەرانبەر تیرۆریستان لە (سه‌رۆك بارزانی) كردووه و لە وتەیەكدا باسی لەو دۆستایەتی و پەیوەندییە باشە كردووه كە لە نێوان توركیا و هەرێمی كوردستاندا هەیە.
پەیوەست بە پرسی ڕیفراندۆمیش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا جەختی لەوە كردووه‌تەوە كە وڵاتەكەی بڕوای بە مافەكانی گەلی كوردستان هەیە و لە ئێش و ئازارەكانی دەگات، بەڵام وای بۆ دەچێ كە ڕیفراندۆم لەو كاتەدا ڕەنگە كێشەی لێ بكەوێتەوە و سەقامگیریی ناوچەكە بشێوێنێ و نیگەرانییەكانی توركیای لەو بارەیەوە بە سەرۆك بارزانی گەیاند. ئەوەیشی خستەڕوو كە وڵاتەكەی ئامادەیە بەشدار بێت لە هەوڵی نێودەوڵەتی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا.




