٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"كەركووك دەنگ بە (بەڵێ) بۆ ڕیفراندۆم دەدات"

سەرچاوە: KDP.info

 

كەركووك-KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك دەڵێت، 19 واژۆ لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك كۆ كراوەتەوە بۆ ئەوەی دانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بەڕێوە بچێت و، كەركووكییەكان دەنگ بە (بەڵێ) بۆ ڕیفراندۆم بدەن.

بەپێی بڕیاری كۆمیتەی باڵای ریفڕاندۆم، ئەنجوومەنی ھەر شار و دەڤەرێك لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بڕیار لە بەشداریكردنی سنوورەكەی دەدات لە پڕۆسەی ریفڕاندۆم و لە ڕۆژانی ڕابردوویشدا ئەنجوومەنی ھەریەك لە شارۆچكە و شارەدێكانی زوممار، رەبیعە، عیازیە، خانەقین، باشیك و مەخموور، بڕیاریان داوە بەشداری لە ریفڕاندۆمی ھەرێمی كوردستاندا بكەن كە لە 25ـی ئەیلوولی ئەمساڵدا ئەنجام دەدرێت.

(فوئاد حوسێن)، بە ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتی‌ دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند،، "ئەمرۆ چوارشەممە وەكو ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بڕیارمان دا واژۆ كۆ بكەینەوە بۆ ئەوەی لە دانیشتنی داهاتووی ئەنجوومەندا پرسی دەنگدان لەبارەی بەشداریكردنی شاری كەركووك لە پرۆسەی ریفراندۆم لەگەڵ هەرێمی كوردستان رۆژی 25ـی ئەیلوولی ئەمساڵ دەنگی لەسەر بدرێت، بۆ ئەم مەبەستەیش 19 واژۆ ئەمڕۆ كۆ كرایەوە و زیاتریش ماون و پێشكەش بە سەرۆكی ئەنجوومەن كرا و بڕیاری دا لە دانیشتنی ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو لە بڕگەی یەكەم لە خشتەی كاری كۆبوونەوەماندا، ئەم بابەتە دەنگی لەبارەیەوە بدرێت، چونكە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك گوزارشت لە بیروبۆچوونی خەڵكی كەركووك دەكات".

(حوسێن) ڕاشیگەیاند، "پێم وایە ڕیفراندۆم لەو دەڤەرە سەركەوتنی باش بە دەست دەهێنێت، چونكە یەكێك لە ئاواتە دێرینەكانی ئێمەی شاری كەركووك ئەوەیە، بگەڕێینەوە سەر هەرێمی كوردستان و لە دەوڵەتی داهاتووی كوردستان كەركووكیش شارێك بێت لەنێو سنووری ئەو دەوڵەتەدا، ئەمەش دەرهاوییشتەی ئەوەیە حكوومەتی عێراق تاوەكو ئەمڕۆش هیچ ئاوڕێكی لە و شارە نەداوەتەوە و بگرە گۆشەگیری كردووە و لە رووی سیاسی و هەروەها ئابوورییشەوە هیچ جۆرە خزمەتگوزاریییەكمان لێیان نەبینیوە.

ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لە 41 كورسی پێك دێت و لیستی برایەتیی كەركووكیش لە كۆی 41 كورسی، 26 كورسی پێك دێنێت.

 

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار