لە رۆژئاوای دیجلە، پێشمەرگە پیلانی سێ خۆکوژی داعشانی پووچەڵ کردەوە

هەولێر-KDP.info- شەوی رابردوو، ھێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری رۆژئاوای دیجلە، توانییان شکست بە پیلانێکی داعش بھێنن و سێ تیرۆریست بەرلەوەی خۆیان بە ھێزەکانی پێشمەرگەدا بتەقێنەوە، کوژران.
(موقەدەم ئیدریس شەعبان) کە فەرمادەیەکی پێشمەرگەیە لەو سنوورە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "شەوی رابردوو بە فێڵی ئەوەی خۆیان رادەستی پێشمەرگە دەکەن، سێ تیرۆریستی داعشان لە گوندی (گۆل محەمەد) لە میحوەری رۆژئاوای دیجلە، لە سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگە نزیک بوونەتەوە، بەڵام پێشمەرگە زانیاریی لەسەر پیلانەکەی داعش ھەبووە و ھێزەکانی پێشمەرگە توانییان شکست بە پیلانەکەیان بھێنن."
ئەو ئاماژەیشی دا "دوای گەیشتنی زانیاریی ھەوالگری، لە رێگەی سوپای ٧ـی فەرماندەی دھۆکەوە، پێشمەرگە توانی لە رێگەی دانانی بۆسەیەکەوە، ھەرسێ تیرۆریستەکە بکوژن، کە بە پشتێنی بۆمبڕێژکراوەوە نیازی ئەوەیان ھەبوو لەنێو سەنگەری پێشمەرگەدا خۆیان بتەقێننەوە."
قائید میرۆ




